ژمارەی قوربانییەکانی بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان بەرەو زیادبووندایە
لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی بە گوڕی ٦.٣ لە نزیکەی شاری مەزار شەریفی وڵاتی ئەفغانستان ٢٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەرپرسانی خۆجێ باسیان لەوە کرد، دوای بوومەلەرزەکە ٩٥٦ کەس بریندار بوون و هەزار و ٣٧ خانوو ڕوخان.
ناوەندی لێکۆلینەوەکانی جیۆلۆجیکی ئەمریکا ڕاگەیاند، بوومەلەرزەکە بە قوڵایی ٢٨ کیلۆمەتر رووی داوە.
بە پێی زانیارییەکان، چالاکییەکانی گەڕان لە ناوچەکە بەردەوامن و مەترسی لە زیاتربوونی ژمارەی قوربانییەکان هەیە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزە داگیرکەرەکان خانووی بەدەوییان لە شارۆچکەی ئاناتا لە ڕۆژهەڵاتی قودس ڕووخاند و ٢ کرێکاری فەلەستینییان لە شارۆچکەی ڕام بریندار کرد.
ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، تا ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، رژێمی داگیرکەر لە ماوەی ٣ ڕۆژدا ٩ هێرشی بە ٣٢ ئۆتۆمبێل و تانکەوە بۆ سەر سوریا ئەنجام داوە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس ڕایگەیاند، پلانی نوێی رژێمی داگیرکەر بۆ دروستکردنی یەکەی جوولەکەنشین لە ناوەندی شاری ئەلخەلیل، تاوانێکی تەواوی بە جوولەکەکردن و دەستدرێژییەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ناسنامەی مێژوویی و فەلەستینیی ئەم شارە.